مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆزبایی لە پێکهاتەی کاکەیی (یارسانەکان) دەکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا سەبارەت بە جەژنی کاکەییەکان نووسیویەتی “بەڕێز و پێزانینەوە لە رۆڵی دیار و گرنگی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین”.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانەکان) لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی دیار و گرنگی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین کە بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان