مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە فێڵ 15 ملیۆن و 500 هەزار دیناری لە كچێك سەندبوو .
ئهمڕۆ شهممه7ى1ى2023، لهراگهیاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە بە فێڵ پارەی لێوەرگرتووە و لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسیویەتی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات تۆمەتبار لە شاری هەولێرەوە بهێنرێتە سلێمانی و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێت و بەشێك لەپارەكانیش دەستیبەسەردابگیرێت .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه،لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ف، ع لەدایكبووی 2003، دانیشتووی هەولێر-سەیدئاوا) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 452 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
previous post