سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سلێمانی.. ئەو کەسەی لە کافتریایەک گەنجێکی کوشت دەستگیرکرا

ئەو کەسەی شەوی رابردوو گەنجێکی لە یەکێک لە کافتریاکانی شاری سلێمانی کوشت دەستگیرکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، هێزەکانیان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە لە کافتریایەکی سلێمانی گەنجێکی کوشت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

شەوی رابردوو لە نزیک پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالم-ی شاری سلێمانی بەنجێک بەناوی (ڕ، خ ، ع ) لەلایەن کەسێکەوە بە دەمانچە تەقەی لێکرا و کوژرا.