لەو یەک مانگەدا ١٠١٣ منداڵ لە سلێمانی لەدایک بوونە

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی مانگی دە، چوار هەزار و 685 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوون و فریاكەوتنی فێركارییان كردووە لە شاری سلێمانی و لەو ژمارەیە هەزار و 672 نەخۆش داخڵ كراون.

هەر بە گوێرەی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە مانگی ڕابردوو هەزار و ١١٣ منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوونە، لەو ژمارەیەش 541 منداڵیان كوڕ بوون 572یان كچ بوون، هاوكات 709 منداڵ بە شێوەی سروشتی و 404 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هەر بە گوێرەی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوون و فریاكەوتنی فێركاری 530 منداڵ لە بەشی ناكامەكان داخڵ كراون و 17 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 112 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەزار و 76 سۆنار گیراوە.

ھەواڵی زیاتر