سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر کوشتنی كچه‌كه‌ی هەولێر هاته‌ده‌نگ

دوای كوشتنی كچێكی شانزه‌ ساڵ له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ له هه‌ولێر، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و رووداوه‌ ده‌كات و داوای ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كوشتنی كچێك له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی موفتی شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤدا هاتووه‌، “بە تووندی ئیدانەی ئەم کارە وەحشیگەرییە دەکەین”، هه‌روه‌ها داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، هەوڵەکانیان چڕتربکەن بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکە تا بە سزای یاسایی خۆی بگات.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، له‌ گه‌ڕه‌تی موفتی شاری هه‌ولێر كه‌سێك كچه‌ شازده‌ ساڵانه‌كه‌ی خۆی به‌ پانكه‌وه‌ هه‌ڵواسی و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ گوێره‌ی زانیاری كوردستان24كچه‌كه‌ ناوی “ره‌ها”یه‌ و باوكه‌كه‌ی (ب.ف) دوای تاوانه‌كه‌، له‌ ماڵ رایكردووه، كه‌ خاوه‌نی سێ كچ بووه‌ و به‌ر له‌ دوو ساڵ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه‌‌