سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا دەستپێدەكه‌نه‌وه و شاندی حکومەتیش دەچێتەوە بەغدا.
فارس عیسا رایگەیاند، لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کارەکانیان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئەم هەفتەیەش شاندی حکومەت دەگەڕێتەوە بەغدا.
له باره‌ی ناردنی 400 ملیاره‌كه‌شه‌وه، فارس عیسا گوتی: ناردنی ئه‌و پاره‌یه، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گشتاندنی بۆ كردووه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا ئه‌و بڕه پاره‌یه بگاته هه‌رێمی كوردستان.