بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو ٣٢هەزارو٩٢ كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، هاوكات لەو ژمارەیە ٦هەزارو٥٦٧ نەخۆشیان داخڵ كراون.
هەر بەپێی هەمان ئامار مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار ٩٣٠ نەشتەرگەری جۆراوجۆر كراوە وەك نەشتەرگەری قەستەرە و نەشتەرگەری نازوور و شكاوی و نەشتەرگەری دیكە، ڕوونیشكراوەتەوە كە ٦٢٨ نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و ٣ نەخۆش چاندنی گورچیلەی بۆ كراوە و(٢٦) نەشتەرگەری نازوریش ئەنجام دراوە.
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە مانگی دەدا ١٤٢ كەس لەبەشی چاودێریی ورد و هەزاروسی كەس لەبەشی هەناوی ١٥٣ كەس لەبەشی مێشك و دەمار ٦٦ كەس لەبەشی سنگ و دەمار و هەشت كەس لەبەشی چاودێری وورد لەنەخۆشخانەی شار داخڵ كراون .
هەر بە گوێرەی ئامارەكەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی:
٢٤٩٠٨ شیكاری تاقیگەی و ٢٧٢٨ هێڵكاری دڵ و ٥٩٢٢ تیشك و ٣٨١٦ سۆنەر ١٣٠٨ چارەسەری سروشتی تۆمار كراوە.