تـۆمـارکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەستپێدەکات by nusar32023-01-052023-01-053 پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەستپێدەکات و قۆناخی یەکەم ماوەی شەش مانگ بە هاونیشتمانیان دەدرێت بۆئەوەی چەکەکانیان تۆمار بکەن، دوای ئەوە هەر کەسێک چەکی تۆمار نەکردبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.