پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکرێت سزای لەسێدارەدان پەسند بکات

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات سزای لەسێدارانی تاوانباران پەسەند بکات.

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە لەتیف رەشید سه‌رۆككۆماری عێراق دەکات، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌دا په‌سه‌ند بكات، كه‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی عێراقییه‌كان سووره‌، هاوكات پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و رێوشوێنانه‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت به‌ مه‌به‌ستی پێشخستنی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدان له ‌وڵات گرتویه‌تیه‌به‌ر.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ 4/1/2023، به‌ڕێوه‌چوو، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە راگەیەندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێن، یه‌كێك له‌ كاره‌كانی خولی یاسادانانی نوێی په‌رله‌مان ده‌بێت كارکردن بێت بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمسیۆن، نه‌وت و گاز  و پرۆژه‌یاسای بودجه‌، له‌گه‌ڵ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانیان به‌باشی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.