ڕێگه‌ی كه‌لار ـ سلێمانی كه به ڕێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه، به هۆی زۆری هاتوچۆکردن لەسەر ئەوڕێگەیە و ڕوودانی کارەساتێکی زۆر و قوربانیدانی بەردەوام، ئێستا كاركردن له‌و ڕێگه‌یه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ته‌واو ببێت و چیدیكه پێی نەگوترێت “ڕێگای مه‌رگ”، بهڵكوڕێگهیهك بێت كه هه‌موو بڕگه‌كانی سهلامهتیڕێگهوبانی تێدا فەراهەم کرابێت.
ئه‌ندازیار عومه‌ر سه‌بری مسته‌فا، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژەی دروستكردنیڕێگهی كه‌لار ـ سلێمانی، تایبه‌ت بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گوتی: پڕۆژەی دروستكردنیڕێگای كه‌لار ـ سلێمانی (lot 4&5)، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیڕێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و كۆمپانیای “بێشكان” كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه جێبه‌جێی ده‌كات. ئەم پڕۆژەیە له ڕێكه‌وتی ١٩/١٢/٢٠١٧ـی زایینییەوە ده‌ست بە جێبەجێکردنی كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری جیا تا ئەمماوەیەش وه‌ستا بوو، به‌ڵام ئێستا كاركردن تیایدا دەستی پێ کردووەتەوە. ئه‌م ڕێگا جووتسایده درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤١ كیلۆمه‌تره کە ١٨ پردی جووتسایدی تێ دەکەوێت کە درێژییەکەیان لە نێوان ٣٠ مەترەوە دەست پێ دەکات له‌گه‌ڵ ٣ ئینته‌ر چه‌ینج كه درێژیه‌كه‌یان ده‌گاته ٣.٦ كیلۆمه‌تر. هەر لەمڕێگەیەدا ئاوبار‌ی پایپ و بۆكس كه‌ڵڤه‌رت و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بۆڕێگهیهكی ستاندارد پێویستن، تێیدا جێگیر و دروست کراون.
بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژەكه گوژمه‌ی ١٣٧.٢٦١.٦٦٢.٨٠٠ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، تا ئێستا زیاتر له ٧٢ ملیار دیناری له گوژمه‌ی ته‌رخانكراوی بۆ خه‌رج كراوه، ئێستا ٥٥%ـی پڕۆژەكه ته‌واو بووه.
٩٨%ـی کرێکارەکانی پڕۆژەکە کوردستانین
ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكار و ستافی ئەندازیاری له‌م پڕۆژە‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن، كه نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س ده‌بن و ٩٨%ـی ئه‌وانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن، بەمەش هەوڵ دراوە جۆرێک لە هەلی کار بڕەخسێنرێت و ببێتە هۆکارێک بۆ بژیوی خەڵکی ئەو ناوچەیە.
گرنگیی و سوودی پڕۆژەكه
دروستكردنی هه‌ر پڕۆژەیهك له هه‌رێمی كوردستاندا، به دڵنیاییهوهڕەنگدانهوهی له‌سه‌ر خه‌ڵك و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت كه لێی جێبه‌جێ ده‌كرێت،ڕێگای كه‌لار ـ سلێمانیش كه ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت به هۆی ئه‌وه‌ی پانیه‌كه‌ی ٧ مه‌تره و ڕێگهیهكییهكجار ناخۆشه و هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەهۆی قهرهباڵغییهكەی، کارەساتێکی زۆری تێداڕووی داوە، هه‌ر بۆیه به ته‌واوبوونی ئه‌م ڕێگا جووسایده له چهندینڕووهوه خه‌ڵك لێی سوودمه‌ند ده‌بن وه‌ك:
یەکەم: له‌به‌ر بەستنەوەی ناوچه‌كانی عێراق و خاڵه سنوورییه‌كان به شاری سلێمانی، ئاسانكاریی ته‌واو ده‌كات بۆ هاتوچۆكردنی شۆفێران و هاووڵاتیان.
دووەم: ڕێژەی ٩٩%ـیڕووداوهكان كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیەم: پڕۆژەکە هۆکارە بۆڕەخساندنی هەلی کار و بژیوی دەیان خێزان، تا ئەو کاتەی تەواو دەبێت.
چوارەم: کات دەگەڕێنێتەوە و مەسرووف و خەریجی تێکشکانی ئۆتۆمبێلەکانیش بۆ شۆفێران کەم دەکاتەوە.