دهقی راگهیهندراوی قائیمقامی قەزایی پێنجوێن:
بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لەسنوری قەزاکەماندا. بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ رێکەوتی (4-1-2023) رۆژی(پێنج شەممە) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنووری هەردوو ناحیەی گەرمک وناڵپارێز و ناو قەزای پێنجوێن.
زانا رەحمان
قائیمقامی قەزای پێنجوێن