ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 1ی 2023 میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، كە دوو ڕۆژ پێش ئێستا، گەنجێكی لەدایكبووی ساڵی 2003، كە كوڕی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكە، لە شاری بەعقوبە ڕفێنرا.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە لەنزیك رووباری دیالە بە كوژراوی دۆزراوەتەوە، كە ئاسەواری فیشەك بەسەریەوە هەیە و هێزەكانی پۆلیسیش لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
بەپێی زانیارییەكان ئەو گەنجە لەبەردەم چایخانەیەك لە شەقامی كۆڕنیشی شاری بەعقووبە ڕفێنرا و ناوی (حەمزە جاسم)ە.