گەڕی چواردەیەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، پێشمەرگەی هەولێر لەگەڵ شەقڵاوە یەکسان بوو لە پێشەنگی یانەکانی خولەکە مایەوە، ئارارات بەبردنەوەی لە چەمچەماڵ جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پێشمەرگە بۆ ١ خاڵ کەمکردەوە، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.
پێشمەرگەی هەولێر لە پێشەنگی یانەکان مایەوە
لەیارییەکانی گەڕی چواردەیەمی خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی هەولێر دوای یەکسان بوونی لەگەڵ شەقڵاوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکان مایەوە، ئارارات لە ڕکەبەری پێشەنگی خولەکە بەردەوامە و بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە چەمچەماڵی بردەو، یانەی چوارقوڕنە لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لەیانەی سەیدسادقی بردەوە، دهۆک لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر بە برایەتی دۆڕا، سۆران دووەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی بەدەستهێنا و بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە سیروانی نوێ بردەو، دەربەندیخانیش بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک سەرکەوت بەسەر یانەی ئاکرێ، هەندرێن لەسەر یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە زاخۆی بردەو.
ئامارەکانی خولەکە
لەم گەڕەدا دوازدە گۆڵ تۆمارکران، لەکۆێ ٧ یاریی ئەم گەڕەدا ١ لێدانی سزا هەژمار کرا، پێشمەرگەی هەولێر تاکە یانەیە لەم وەرزە کەمترین یاری دۆڕاندووە کە یەک یارییە، ئارارات حەت یاری براوە بووە کە زۆرترینە، چەمچەماڵ تاکە یانەیە زۆرترین یاری یەکسان بووە چواردە یاریکردووە لە حەوت یاریدا یەکسان بووە، دوای تێپەڕبوونی چواردە گەڕ لە ٩٨ یاریدا ١٩٢ گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە، ٣٠ لێدانی سزا هەژمارکراوەن، دهۆک زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ٧ یارییە، برایەتی زۆرترین گۆڵی کردووە کە ٢٠ گۆڵە، سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە ٢٣ گۆڵە.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- پێشمەرگەی هەولێر ٢٤ خاڵ لە ١٣ یاری
٢- ئارارات ٢٣ خاڵ لە ١٣ یاری
٣- برایەتی ٢٠ خاڵ لە ١٣یاری
٤- هەندرێن ٢٠ خاڵ لە ١٣ یاری
٥- چوارقوڕنە ١٩ خاڵ لە ١٣ یاری
٦- دەربەندیخان ١٩ خاڵ لە ١٣ یاری
٧- شەقڵاوە ١٨ خاڵ لە ١٣ یاری
٨- سەیدسادق ١٧ خاڵ لە ١٣ یاری
٩- سۆران ١٧ خاڵ لە ١٣ یاری
١٠- سیروانی نوێ ١٦ خاڵ لە ١٣ یاری
١١- زاخۆ ١٦ خاڵ لە١٣ یاری
١٢- شێروانە ١٦ خاڵ لە ١٣ یاری
١٣- ئاکرێ ١٦ خاڵ لە ١٣ یاری
١٤- چەمچەماڵ ١٣ خاڵ لە ١٤ یاری
١٥- دهۆک ١١ خاڵ لە ١٣ یاری
ڕیزبەندی گۆڵکاران:
دوای تێپەڕبوونی چواردە گەڕ بەسەر یارییەکانی خولەکە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەمشێوەیەیە:
١-سەفین ئەمین– یانەی چوارقوڕنە ٦ گۆڵ
٢- بەڵێن فایەق– یانەی سەیدسادق ٦ گۆڵ
٣- فەرمان عوسمان – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٤- دانا کەمەران– یانەی برایەتی ٥ گۆڵ
٥- ڕێزدار وەلی – یانەی سۆران ٥ گۆڵ
٦- مستەفا حەنون – یانەی ئارارات ٥ گۆڵ
٧- ماجد ڕاشد– یانەی هەندرێن ٥ گۆڵ
٧- عەبدولخاڵق عەبدولستار – یانەی زاخۆ ٥ گۆڵ
خشتەی یارییەکانی گەڕی پازدەیەم
هەینی ٦/١/٢٠٢٣
شێروانە – سیروانی نوێ یاریگەی شێروانە
سۆران – دهۆک یاریگەی سۆران
شەقڵاوە – ئارارات یاریگەی شەقڵاوە
شەممە ٧/١/٢٠٢٣
چوارقوڕنە – پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی چوارقوڕنە
زاخۆ – دەربەندیخان یاریگەی زاخۆ
ئاکرێ – سەیدسادق یاریگەی ئاکرێ
برایەتی – هەندرێن یاریگەی برایەتی
چەمچەماڵ چاوەڕوانە