لە پێناو خزمه‌ت گەیاندن به‌ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستان سیمنارێك لەهەولێر سازكرا

‎سیمنارێك دەربارەی دەستوور لەهەولێر سازكرا.

‎له‌ سیمیناره‌كه‌دا، جەخت لە رەگ و ریشە فەلسەفییەكانی دەستوور كرایەوە، لە هەمان كاتدا چۆن دەتوانین وەك كورد دەستورێكمان هەبێت تێیدا جڤاتی كوردی بەشداری تێدا بكات

‎دوێنی، رۆژنامەی هەولێر لە درێژەی كار و چالاكییەكانی خۆیدا، له‌گه‌ڵ خانەی حیکمەت بۆ لێکۆڵینەوەی فەلسەفی، سیمینارێكی بۆ نووسەر و فەلسەفەكاری كورد (فارووق رەفیق) بە ناونیشانی ” باربووکردنێک بۆ سەر پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان لەمەڕ ڕۆشنایی دیالۆگی قانوونەکانی ئەفڵاتووندا”سازكرد.
‎به‌ ئاماده‌بوونی مەحموود محەممەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ، ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی و ئەندامانی پەرلەمان و ژمارەیە لە مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایانی دەستوور و قانوون.
‎ له‌ سیمیناره‌كه‌دا، جەخت لە رەگ و ریشە فەلسەفییەكانی دەستوور كرایەوە، لە هەمان كاتدا چۆن دەتوانین وەك كورد دەستورێكمان هەبێت تێیدا جڤاتی كوردی بەشداری تێدا بكات
‎”فارووق ره‌فیق”، پێیوابوو یاسا و دەستوور پێویستە رەنگدانەوەی واقعی جڤات و كۆمەڵگە بێت.

‎شایانی باسە لە لایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی چڕ دەربارەی بابەتەکە کرا. بەو هیوایەی هەموومان یارمەتیدەر بین بۆ دەستوورێکی سەردەمیانە.

ھەواڵی زیاتر