رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
كلۆپ ده‌یه‌وێ یانه‌كه‌ی بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانێكی مه‌غریبی واژۆ بكا
یۆرگن كلۆپ، راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، هانی یانه‌كه‌ی ده‌دا، تا بۆند له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یاریزانه مهغریبییهكاندا واژۆ بكات.
سوفیان ئیمڕابت، یاریزانی مه‌غریبیی یانه‌ی فیۆرێنتنیای ئیتاڵی، كه له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، بووه‌ته ئامانج و جێتهمای یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول.
كلۆپ ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئێسته‌دا ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ببه‌نه ڕیزهمانییهوه.
ئه‌و یاریزانه مه‌غریبییه به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌یه‌وه، بووه‌ته ئامانجی یانه‌ی لیڤه‌رپوول و له‌و رووه‌وه تۆڕی هه‌واڵی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول، ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ببه‌نه ریزه‌كانییه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌شزانێ كه یانه‌كه‌ی ده‌توانێ ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین و ته‌رخان بكا، كه بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه پێویسته.
یانه‌ی فیۆرێنتیناش چاوه‌ڕێ ده‌كا بۆندێكی نوێی باشی بۆ بچێ و ده‌یه‌وێ به بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت.
ئیمبرات ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له ئه‌نجامه باشه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ هه‌بوو، كه گه‌یشتنه چوارگۆشه‌ی زێڕینی مۆندیال و بووه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی، بتوانێ بگاته ئه‌و قۆناغه.
په‌یوه‌ندییه‌كی دی یۆنگ له‌گه‌ڵ تین هاگ، به‌رشلۆنه تووڕه ده‌كات
فرێنكی دی یۆنگ، ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندیی یانه‌ی به‌رشلۆنه، به په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، كارگێڕیی یانه‌كه‌ی تووڕه كرد.
بۆندی فرێنكی دی یۆنگی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، بۆنده‌كه‌ی له مانگی شه‌شی 2026 كۆتایی دێت.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له هاوینی ڕابردوودا هه‌وڵی دا دی یۆنگ بباته ڕیزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام بۆنده‌كه‌ی به‌هۆی مووچه دواخراوه‌كانی ئه‌و یاریزانه له‌لای به‌رشلۆنه‌وه، سه‌ر نه‌كه‌وت.
رۆژنامه‌ی ده‌یڵی مه‌یڵی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه به‌م دواییه دی یۆنگ په‌یوه‌ندیی به ئیریك تین هاگی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه كردووه و پێی گوتووه كه ده‌یه‌وێ بچێته ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و یاریزانه، كارگێڕیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی تووڕه كردووه، به تایبه‌ت كه دی یۆنگ، له هاوینی ڕابردوودا، ڕه‌تی كرده‌وه هیچ ئاسانكارییه‌ك بۆ به‌رشلۆنه بكا له‌وه‌ی خۆی بچێته مانچسته‌ر یونایتد، له كاتێكدا یانه‌كه ئه‌و كات پێویستی به پاره‌ی ڕۆیشتنه‌كه‌ی بوو.
ڕوونیشی كرده‌وه: ئه‌و ده‌ستپێكه تازه‌یه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له دوای مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ڕه‌وه، جێی سه‌رنج و سه‌رسامیی دی یۆنگه، به تایبه‌ت كه یانه‌كه خانه‌یه‌كی گه‌یشتن به چامپیۆنس لیگی گرتووه.
بۆ بیرهێنانه‌وه و زانین، دهنگوباسی ڕۆییشتنی دی یۆنگ له مان ی‌و، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و ده‌نگۆی نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی سێرجیۆ بۆسكێتس له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ش.