پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەمڕۆ سعوودیە گەورەترین ناساندنی یاریزانان لە مێژووی خۆیدا راده‌گه‌یه‌نێت

دوێنێ کۆتایی بە چاوەڕوانیی سعودییەکان هات، جیهان سەرنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر شاری ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە، کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی و یاریزانی نوێی یانەی نەسر گەیشتە وڵاتەکە.

بەپێی هەواڵی میدیای سعوودیە، کاتژمێر 11:00ـی شه‌وی رابردوو دوور له‌ چاوی میدیا و هانده‌ران کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە فرۆکەیەکی تایبەت گەیشتە ریاز، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە مەدریدەوە کارەکانی پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسری تەواوکرد و بڕیارییدا ئەزموونێکی نوێ لە ئاسیا و خولی سعودیەدا تاقی بکاتەوە. کاتێک رۆناڵدۆ گەیشتە نێو یاریگه‌ هەزاران هاندەری یانەی نەسر بە تایبەتی و تۆپی پێی سعودیە بەگشتی بۆ پێشوازیکردن لەو ئەستێرەیە جیهانییە ئامادەبوون، زۆرینەشیان بە درێسی ژمارە 7ـی نەسرەوە دەردەکەون، لەکاتێکدا بەر لە گەیشتنی رۆناڵدۆ ئەوان بەلێشاو چوونەتە فرۆشگەکانی تایبەت بە یانەکە و درێسی زەرد و شین یانەکەیان بە ناو و ژمارەی رۆناڵدۆوە بەدەستهێناوە.

میدیای سعودیە دەڵێت: “لە 24 کاژێری یەکەمی راگەیاندنی گرێبەستی رۆناڵدۆدا، یانەی نەسر 5 هەزار درێسی رۆناڵدۆی فرۆشتووە، بەڵام بەپێی رۆژنامەی عەکازی سعودی، دوای 48 کاژێر لە راگەیاندنی گرێبەستەکە یانەی نەسر 240 ملیۆن ریالی سعودیی لە فرۆشتنی درێسەکانی رۆناڵدۆدا بەدەستهێناوە، کە دەگاتە 63 ملیۆن دۆلار.

گرێبەستی رۆناڵدۆ دەرگای خێری زۆر بەرووی یانە سعودییەکە دەکاتەوە، لە ئینستاگرامدا پەیجی فەرمی یانەکە بەرەوپێشچوونێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بەر لە گرێبەستی رۆناڵدۆ ئەوان خاوەنی 884 هەزار فۆڵۆوەرس بوون، ئێستا 6 ملیۆن فۆڵۆوەرسیان تێپەڕاندووە و بەردەوامیش لە زیادبووندایە.

رۆناڵدۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە یاریگەی مەرسوول پارکی تایبەت بە یانەی نەسر، بە میدیا و هاندەران دەناسێنرێت، ئەو یاریگەیە شوێنی 25 هەزار هاندەری تێدا دەبێتەوە و چاوەڕواندەکرێت پڕببێت لە هاندەر، کاتێک رۆناڵدۆ دەگاتە یاریگە و وەک یاریزانی یانەکە دەناسێنرێت.

میدیای سعودیە رێوڕەسمی ناساندنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەک یاریزانی یانەی نەسر کاژێر 19:00ـی رۆژی سێشەممە دەبێت و 30 هەزار هاندەر ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبن، ئەمڕۆ دووشەممەش بلیتەکانی ئەو رێوڕەسمە مێژووییەی یانە سعودییەکە دەخرێتە بەردەم هاندەرانی یانەکە. کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ یانەی نەسر هەیەتی، تاوەکو هاوینی 2025 لە یانەکە یارییدەکات و تاوەکو کۆتاییهاتنی وادەی گرێبەستەکەی نزیکەی نیو ملیار یۆرۆ وەک مووچە لە یانە سعودییەکە.