پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ئه‌و یانه‌ی داخست كه‌ تێیدا مێردمنداڵێك پاره‌ی به‌سه‌ر سه‌ماكه‌ره‌كاندا هه‌ڵده‌دا

لیژنه‌كانی سه‌ر به‌ قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ئه‌و یانه‌ی شه‌وانه‌یان داخست كه‌ تێیدا مێردمنداڵێك پاره‌ی به‌سه‌ر سه‌ماكه‌ره‌كاندا هه‌ڵده‌دا.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه‌وه‌ تێیدا مێردمنداڵێك له‌نێو یه‌كێك له‌ یانه‌ شه‌وانه‌كانی هه‌ولێر پاره‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌ماكه‌ردا هه‌ڵده‌دات، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)،  لیژنه‌كانی سه‌ر به‌ قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ئه‌و یانه‌ی شه‌وانه‌یان داخست.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ خاوه‌نی یانه‌كه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ پێچه‌وانه‌ی مافی منداڵه‌ و ئێستا به‌دوای خێزانی ئه‌و مێردمنداڵه‌دا ده‌گه‌ڕێن