پارێزگاری دهۆک: بەردی بناغەی ئۆڤەرپاسێکی دیکە دادەنرێت

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی لە هەموو دەڤەرەکان پرۆژەی ستراتیجی بۆ خزمەتی خەڵک جێبەجێ دەکات، لە دهۆکیش ژمارەیەک پڕۆژەی باشی وەکوو ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس جێبەجێ کراون و بوونەتە هۆی ئەوەی کە قەرەباڵغیی هاتوچۆ کەم ببێتەوە و ئۆڤەرپاسێکی دیکەش لە ناوەندی شاری دهۆک دروست دەکرێت.

د. عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک، لە نوێترین لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: ئەمڕۆژانە بەردی بناغەی دروستکردنی ئۆڤەرپاسی بەنزینخانەی بناڤی لە دهۆک دادەنێن و ئەو ئۆڤەرپاسە لەسەر ڕێگای بارزان دروست دەکرێت و بە ئۆڤەرپاسێکی گرنگ هەژمار دەکرێت.

پارێزگاری دهۆک گوتیشی: ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتی خەڵکە و لە ساڵی 2023یشدا چەندین پڕۆژەی گرنگی دیکە جێبەجێ دەکرێن.”

ج

ەختیشی کردەوە، ئەمڕۆژانە بەردی بناغەی دروستکردنی ئۆڤەرپاسی بەنزینخانەی بناڤی لە دهۆک دادەنرێت کە لەلایەن کۆمپانیایەکی خۆماڵییەوە بە ناوی ”کاڤین گرووپ” جێبەجێ دەک

ھەواڵی زیاتر