چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

گۆڕانکاریى لەبەرنامەى پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دەکرێت

لیژنەی بە دواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە: “بۆ گشت خاوەن مۆلیدەکانی سنووری ناو شاری هەولێر، ئاگادارتان دەکەینەوە بەیانی 2/1/2023، خشتەی کار بێکردنی مولیدە ئەهلیەکان دەگۆڕدرێ.”

ئاماژە بەوەش کراوە کە خشتەکە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

بەیانیان: لە کاتژمێر 6:30 بەیانی تاوەکوو کاتژمێر 8:30 بەیانی.

دوای نیوەرۆ: لە کاتژمێر 1:00 ی دوای نیوەڕۆ، تاوەکوو کاتژمێر 1:00ی شەو دەبێت.

پێشتر بەهۆی پشوو لە 25ی12 بۆ 1ی1ی2023، خشتەی ئیشپێكردنی مۆلیدە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ بۆ 1ی شەو بوو.

لەمبارەیەوە، ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەهۆی پشووەوە خشتەی کارپێکردنی مۆلیدەکان گۆڕانکاری تێدا کرا و لە سبینێوە دەچێتەوە باری ئاسایی خۆی