ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 60 هه‌زار گه‌شتیاری شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نزیکەی 60 هەزار گەشتیار لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ له رێگه‌ی هه‌ردوو بازگه‌ی “شێراوا و خازر” هاتوونەتە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە کۆکردنەوەی ئاماری دەروازە سنوورییەکان، ژماره‌كان زۆر زیاتر ده‌بن