چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە ساڵێکدا زیاتر لە 32 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون

بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق ساڵی 2022، زیاتر لە 32 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1/1/2023بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق، ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی ساڵی 2022ی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە جگە لە هەرێمی کوردستان.

لە ئاماری بەرگری شارستانی عێراقی ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە بەغدا لە هەموو پارێزگاکانی دیکە زیاتر بووە، زۆربەی رووداوەکانیش لە ناوچەی رەسافە و کەرخ بوونە، لە کاتێکدا بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لە پارێزگای کەرکووک کەمترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون کۆی رووداوەکان لەو پارێزگایە 906 بووە.

بەرگری شارستانی عێراق راشیگەیاندووە، رووداوەکان لە ناو باڵەخانە حکومی و بازرگانییەکان، کارگەکان و کۆگاکان، خانووی نیشتەجێبوون، زەوییە کشتوکاڵییەکان و شوێنی دیکە روویانداوە، بە گشتی ساڵی رابردوو 32 هەزار و 477 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق روویانداوە