مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، سەرکەوتووبوون لە رێگریکردن لە دابەزینی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راشیگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دۆخێکی کاتییە و بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆی و دەرەکییەوەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، دۆخی عێراق لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکە باشترە و ناتوانرێت بەراوردبکرێن.
مستەفا غالب ئەوەشی خستەڕوو، بانکی ناوەندی کۆمەڵێک ڕێکاری گرتووتەبەر بۆ گێڕانەوەی بازاڕی دراوی بیانی بۆ دۆخی سروشتی خۆی