مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا بە زمانی ئینگلیزی پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی پاپای پێشووی ڤاتیکان پاپا بێنێدیکتی شانزەهەم دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەیدا دەڵێت: خەمباربووم بە کۆچی دوایی پاپا بێنێدیکتی شانزەهەم. سەرەخۆشی لە کریستییانە کاسۆلیکەکان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم.
سەرۆکی حکومەت هەروەها نووسیویەتی: وەک دۆستێکی متمانەپێکراو هەمیشە یادی دەکرێتەوە، چونکە لە رێگەی نزا و ئامۆژگارییەکانی، کاری بۆ جێگیربوونی ئاشتی لە وڵات و ناوچەکە بە گشتی کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2022، لەسەر گیانلەدەستدانی پاپا، حکومەتی ڤاتیکان لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت “بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پاپا بیندیکتوسی شازدەهەم لە کاتژمێر 9:34 خولەک لە کەنیسەیەکی شاری ڤاتیکاندا کۆچی دوایی کردووە”.
پاپا بیندیکتوسی شازدەهەم، پاپای پێشووی ڤاتیکان، کۆچی دوایی کردووە، ئەو پێشتر ماوەی هەشت ساڵ وەک رێبەری کریستیانەکان لە پۆستی پاپادا لە ڤاتیکان کاریکردووە، لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2013.