پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کۆریای باکوور سێ مووشەکی نوێی بالیستی تاقیکردەوە

کۆریای باکوور سێ مووشەکی نوێی بالیستی بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی دەریای کۆریای تاقیكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، کۆریای باکوور سێ مووشەکی نوێی بالیستی بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی دەریای کۆریای تاقیکردووەتەوە.

سوپای کۆریای باشوور باسی لەوەشکردووه‌، ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییەکه‌ی کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی نوێترین موشەکی بالیستییە کا تا ئێستا دروستی کردبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، مووشەکە بالیستییەکانی کۆریای باکوور کورت مەودابوون و کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئه‌مڕۆ لە ناوچەی هوانگهای باکووری پیۆنگ یانگی پایتەخت تاقیکراونەتەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور هیچ هەڕەشەیەکی راستەوخۆ لەسە ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانەکانی دروستناکەن.

لەمیانی سەردانیکی بۆ كیشوه‌ری ئاسیا، لۆید ئوستن، وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پابەندن بە پاراستنی هاوپەیەمانەکانیان لە ئاسیا و بەتایبەتی ژاپۆن و کۆریای باشوور.

ئوستن باسی لەوەشکرد، دەکرێت تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی بیۆنگ یانگ دۆخی ناوچەکە بخه‌نە نائارامییەوە، بەڵام لەئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر هاوپەیمانەکانی، ئەمه‌ریکا وەڵامی تووندی خۆی وەردەگرێت.