ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بازگه‌ی شێراوه بۆ به‌دواداچوون له چۆنیه‌تی پێشوازیكردن له گه‌شتیارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن جه‌ختی له‌سه‌ر كارئاسانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق كرده‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه، له بازگه‌كان هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كرێت و سه‌رجه‌م تیمه‌كانی نشینگه، گه‌شتوگوزار و بازگه‌كان راسپێردراون كه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌شتیاران بكه‌ن بۆ سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر به‌جۆرێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌منی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، سه‌ردانیكردنی ئه‌و رێژه زۆره گه‌شتیاره‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه روو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ سه‌قامگیری دۆخی ئاسایشی شاره‌كه و جوانی ژینگه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئه‌وانیش به گه‌رمی پێشوازییان لێده‌كه‌ن و هیواده‌خوازن پشووه‌كانیان به‌خۆشی له شاری هه‌ولێر به‌سه‌رببه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان و هاتنی گه‌شتیاران بۆ پارێزگای هه‌ولێر، نه‌ریمان فازڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له 25ـ ی ئه‌م مانگه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ زیاتر له 30 هه‌زار گه‌شتیار روویان له پارێزگای هه‌ولێر كردووه بۆ به‌سه‌ربردنی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ.
نه‌ریمان فازڵ وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران، گوتیشی، پێشبینی ده‌كه‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆرتری گه‌شتیاران روو له پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن.