د. كهمال كهركووك، بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی پارێزگای كهركووك – گهرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند كه ئهمڕۆ ساڵوهگهڕی داستانی شارستێنه، كه تێیدا پێشمهرگهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان نهبهردییهكی گهورهیان تۆمار كردووه و هێرشی گهورهی رژێمی بهعسیان تێك شكاندووه، كه لهو شهڕهدا خۆشی بریندار بووه.
دهقی پەیامهكه
نەبەردی شارستێن لە 26-12-1976 ئەستێرەیەکی ھەمیشە پرشنگدار و درەوشاوەی ئاسمانی کوردستان
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەھیدانی نەبەردی شارەستین و گشت شەھیدانی کورد و کوردستان دادەنوێنین .
سڵاو بۆ پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی قیادەی موهقهتە و بەرپرس و فەرماندەو ھاووڵاتییانی بەشداربووی نەبەردی شارستین و سێدەر وناوچەی جافایەتی و سەرگەڵو و قامیش و گەڵاڵە کە جوانترین نەبەردیان لە مێژویی کوردو کوردستان تۆمار کرد.
لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، لە 26-12-1976 پێشمەرگە سەربەرزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان – قیادەی موەقەتە – ھەڵۆ ئاسا و باوەڕ بە خۆ و بە خوا و بە ڕەوایەتیی پرسی کورد و کوردستان و بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بە سەرکەوتن، لە بەرەبەیانییەکی تەموومژاوی و بەباران و زۆر سارددا ڕووبەڕووی ھێرشە دڕندانەکانی سوپای ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس بوونەوە، لە سنووری قەزای دوکان و ناوچەی جافایەتی (شارەستێن و سێدەر) و ناوچەکانی
سەرگەڵوو و شینکایەتی (قامیش و گەڵاڵە) لە یەك ڕۆژ و لە یەك کاتدا. کە مەبەست لەو هێرشانە ڕاگواستنی دانیشتووانی ناوچەکانی قەڵای شۆڕش و مەردایەتی و، داگیرکردنی ناوچەکە بوو. پێشمەرگە دڵسۆزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان – قیادەی موەقەتە – مەردانە و سەربەرزانە ھەڵۆ ئاسا لێیان ھاتنە دەست و تێکیانیان شکاند و وانەیەکیان پێدان ھەرگیز لە یادیان نەچێت.
لە شارستێنی سەربڵند و لە گشت بەرەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەدا ڕۆژی 26-ی 12-1976 ھێزەکانی دوژمنی ستمکار و داگیرکەر تێکدران و ھەڵتەکێندران و شیرازەیان لە دەست دا و بە شێوازێك ھەڵاتن و ڕاونران و بە جۆرێک سەریان لێ شێوابوو ئێستاش نازانن چۆن و بە چ ڕێگایەك ڕایان کرد و چییان بەسەر ھات و چۆن دەربازیان بوو!!!، تەنھا لە نەبەردی شارەستێن سێ ھێلیکۆپتەریان لێ خرایە خوارەوە و (163) سەرباز و پلەداری سەربازی و لە نێویابدا ئەفسەر بە پلەی جۆراوجۆر کوژران و بە دۆزەخ مشەڕەد کران و کەرەستە و کەلوپەلی زۆری سەربازییان لێ بەجێ ما و ئەوانەی کە قورتار بوون ئێستاش نازانن چۆن و بە چ ڕێگایەکدا ھەڵاتن و چۆن زیندوو ماون و بە چ شێوەیەك دەربازیان بووە؟!!
نەبەردەی شارەستێن بە گیانی پاکی (7) حەوت شەھیدی پێشمەرگەی قارەمان و (16) شانزە شەھیدی ھاووڵاتیی سەربەرز لە نێویاندا کەسایەتی سەربەرزو ناسراو حاجی مامۆستا مەلا ڕەسوڵی شارستێنی و (52) پەنجاو دوو برینداری ئافرەت و منداڵ و پیر و گەنجی سڤیلی ناوچەکە و برینداربوونی (9) نۆ پێشمەرگەی دلێری پارتی دیموکراتی کوردستان – قیادەی موەقەتە – و برینداربوونی بەرپرسی ھەرێمی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان – قیادەی موەقەتە – و جێگرەکەی تۆمار کرا و، ناوچەکە لە ڕاگوستن و داگیرکاری پارێزرا.
لە ھەر چوار بەرەی دیکەش دوژمنانی ماف و خاكی کوردستان تێکشکێنران و ڕاونران و کوژراو و بریندار و دیلیان لێ بەجێ ما و کەوتنە دەستی پێشمەرگە سەربەرزەکانی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان – قیادەی موەقەتە – و کەرەستە و کەلوپەلێکی سەربازیی زۆریانیش لێ گیرا و چەند ئۆتۆمۆبیلی سەربازییان لە کاتی ھەڵاتندا وەرگەڕان و بە جێ مان.
لەو سەردەمە ھەستیارەدا، نەبەردی شارەستێن خەم و دڵتەنگی و بێئومێدیی دڵسۆزانی گەلی کوردستانی ڕەواندەوە و دڵخۆشی و ئومێد و باوەڕ بە سەرکەوتنی بۆ دڵ و ئاوەزیان گێڕایەوە.
لە هەمان کاتدا، نەبەردی شارستێن بێئومێدی و ڕیسووایی لە دڵ و دەروونی نەیارانی کوردستان و پیلانگێڕانی ڕێککەوتننامەی جەزائر و خائین و خۆفرۆشان چاند.
نەبەردی شارستین لە میدیاکانی جیھانی و ڕادیۆی (بی بی سی) دەنگی دایەوە و بە دنیای دەرەوەی ڕاگەیان کە شۆڕشی کوردستانی عێراق بەردەوامە و پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بارزانی بۆ بەدەسھێنانی مافەکانیان شەڕی پارتیزانی لە دژی ڕژێمی بەعسی بەغدا دەکەن و، بە وردی و وردەکارییەوە باسی نەبەردی شارەستێنی کرد.
سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی نەبەردی شارەستێن و گشت شەھیدانی کورد و کوردستان
سڵاو لە دانیشتووانی ناوچەکە و بەشداربووانی نەبەردی شارەستێن لە 26-12-1976.
سلاو لە گشت پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان و دڵسۆزانی گەلەکەمان لە کوردستان و عێراق و لە ھەندەران.
سڵاو بۆ ڕوحی پاکی ھەڵۆی بەرزەفڕ بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد.
د. کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان -ی
پارتی دیموکراتی کوردستان