پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی تێرمیناڵی بەغدا دەدات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە (تێرمیناڵی بەغداد)، دوای گەیشتنی هێزەکانمان، دەرکەوت کە لەنێوان بەڵێندەر و ئەو کەسانەی کە کار لە شوێنی ناوبراو دەکەن بووەتە دەمەقاڵێیان و لە ئاکامدا تەقە لەنێوانیان درووست بووە.

ڕاشیگەیاند: 6 لە ئاژاوەگێڕەکان دەستگیر کرا کە یەکێکیان تەقەی کردووە و دەستبەسەر چەکی بەکارهاتووشدا گیرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و پەڕاوەکە ڕەوانەی بەردەم دادوەری ئێشکگر کرا بۆ ئەوەی ڕێککاری یاسایی دەرحەق بەو تەقەکەرانە بگیرێتەبەر