پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر: داهاتی ئه‌مساڵ زیادیكردووه‌

 

عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر بڕی داهاتی یه‌ك ساڵی شاره‌وانی هه‌ولێری رایگەیاند : “به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پار ساڵ، داهاتمان دوو هێنده‌ زیادیكردووه‌”.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، رایگەیاند، داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ دوو هێندە زیادبووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: “ئەمساڵ 48 ملیار دینار داهاتی یه‌ك ساڵی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بووه‌، لە کاتێکدا ساڵی پار داهاتەکە 28 ملیار دینار بوو”.

سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر 12هەزار کرێگرتە بە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی داهاتەکە دەزانێت و ده‌ڵێت:  “پلانمان هەیە ساڵی داهاتوو، داهاته‌كه‌ زیاتر بکەین”.