سیامند سێلکی
قوناغی دوای کۆ‌نگره‌ی چوارده بۆ پارتی، له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه قوناغێکی جیاواز ده‌بێت. جیاوازیه‌که‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پارتی بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ واقعی نوێی ناوچه‌که و جیهان به‌دونیابینییه‌کی تازه‌وه سیاسه‌تی خۆی داده‌ڕێژێته‌وه. ئه‌مه، بڕیاری کۆنگره‌یه و بڕیاره‌که‌ش ده‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕاست و دروسته بۆ واقعی جیهان و ناوچه‌که . دیاره له‌ئه‌نجامی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا، پارتی گه‌یشتووته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که گوڕان له ناوچه‌که‌دا ئه‌گه‌رێکی نزیک و پێشبینی کراوه. بۆیه، پێویسته کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌لێکراو خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک ئاماده بکات . بێگومان به له‌به‌رچاوگرتنی واقعی سیاسیی ئیستای کوردستان و ئه‌و په‌رش و بڵاویه‌ی له نێوان لایه‌نه کوردستانیه‌کاندا هه‌یه، خۆ ئاماده‌کردن بۆ وه‌ها ئه‌گه‌رێک کارێکی مه‌حاڵه . له‌م سونگه و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کورد و له پێناو یه‌کخستنه‌وه‌ی نێوماڵی کورد، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆک بارزانی له‌کونگره‌ی چوارده‌دا لۆجیکی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نۆێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا، بۆ پارتی بووه پرسێکی ستراتیجی و به قه‌ناعه‌ت و بڕوایه‌کی به‌هێزه‌وه کاری بۆ ده‌کات . هه‌ڵبه‌ت کار بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ، به‌و واتایه دێت که پارتی، وه‌کو هه‌میشه، له‌پێناو پاراستن و به‌ره‌و پێشبردنی قه‌واره‌ی فیدراڵی و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی کوردستانیان، ئاماده‌یه قوربانی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بدات . پارتی به‌م خوێندنه‌وه لوجیکی و ئه‌قڵانییە و له پیناو پیادەکردنی پلانه ستراتیجییه‌که‌ی بۆ یه‌کخستنی نێو ماڵی کوردستانییان، به گیانی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، ده‌رگای هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کوتێت و ده‌ستی هاوکاری برایه‌تی و پێکه‌وه کارکردنیان بۆ درێژ ده‌کات، هانی هه‌موو لایه‌ک ده‌دات قوناغی یه‌کتر شکاندن و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر تێبپه‌ڕینن و له‌ئاست پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مسوگه‌رکردنی ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ کورد‌و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی، هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بکه‌ن.
previous post
next post