هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووەکانی سەری ساڵی نوێی دیاری کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/12/2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووەکانی سەری ساڵی نوێی دیاری کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ”لە ڕۆژی یەکشەممە 25/12/2022 تاکوو ڕۆژی یەکشەممە 1ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.”

ئاماژە بەوەش دراوە کە لە ”ڕۆژی دووشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2023 دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە