پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری بۆ پڕۆژه‌یه‌كی دهۆك ته‌رخان كرد

لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی ملیارێک و 30 ملیۆن و 500 هەزار دینار دا.

ئه‌و زیاتر له‌ ملیارێك دیناره‌ش‌ بۆ پرۆژەی ئاوی دهۆکه‌ بە مەبەستی گۆڕین و کڕینی پێداویستی و نوژەنکردنەوەی سیستەمی پرۆژەکەیه‌.

گوژمه‌كه‌ش لە سەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک دەبێت.