بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق رایگهیاند، پڕۆژەیەكیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیان پێكهێناوە.
لیوای مافپەروەر تارق ڕوبێعی، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، بڕیاریانداوە بە پەلە لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی كەمكردنەوەی رسوماتی سەر هاوڵاتییان.
ئاشكراشی كردووە، لیژنەكە كاردەكات بۆ كەم كردنەوەی تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری تاوەكو بارگرانی سەر هاووڵاتییان كەم ببێتەوە.