چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیەنرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى 10% بۆ 25% کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەرچاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستاندایە.

پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان دەتوانن لە ڕێگەى لینکى (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (mhe-privatestudy.com)) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لە ماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیانەوە بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.