گەڕێکی تری خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بە ئەنجامدانی نۆ یاری ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە گەڕێکی تری خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن، تا ئێستە ڕکەبەریەکی بەهێز لە نێوان یانەکاندا هەیە بۆ سەرکەوتنیان بۆ خولی نایابی کوردستان، بەجۆرێک کە جیاوازی خاڵەکان زۆر لەیەکەوە نزیکە، لەم گەڕەدا یانەی سلێمانی لە یاری لوتکەدا میوانداری یانەی خاکی پێشەنگی یانەکان دەکات، یانەی هەولێری پلەی دووەمیش لەشاری کەرکووک ڕووبەڕووی یانەی شۆڕیجە دەبێتەوە.

گەڕێکی تری یارییەکان بەڕێوەدەچن

بە ئەنجامدانی ٩ یاری چوارشەممە و پێنجشەممە گەڕی حەوتەمی یارییەکانی خولی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کۆمەڵێک ڕووبەڕوبونەوەی بەهێز لەم گەڕدا دەبیندرێن، گرنگترینیان یاری نێوان سلێمانی و خاک دەبێت کە ئەو یارییە لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت، جیاوازی نێوان هەردوو یانە دوو خاڵە، بەڵام سلێمانی یارییەکی کەمتر ئەنجامداوە، لەیارییەکی تردا یانەی هەولێر لەشاری کەرکووک ڕووبەڕووی یانەی شۆڕیجە دەبێتەوە خشتەی سەرجەم یارییەکانی تریش بەمشوەیە دەبن:

خشتەی یارییەکانی گەڕی حەوتەم

چوارشەممە ٢١/١٢/٢٠٢٢

پیشەسازی- ڕانیە یاریگەی پیشەسازی

سلێمانی – خاک یاریگەی سلێمانی

کۆیە – سێمێل یاریگەی کۆیە

گارە – بابان یاریگەی گارە

بازیان – زانکۆی جیهان یاریگەی بازیان

پێنجشەممە ٢٢/١٢/٢٠٢٢

ڕزگاری – هەڵۆ یاریگەی ڕزگاری

شۆڕیجە – هەولێر یاریگەی شۆڕیجە

برادۆست – ڕەواندوز یاریگەی برادۆست

بروسک – قەڵادزێ یاریگەی فرانسۆ هەریری ٢

خانەقین چاوەڕوانە

ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:

١- خاک ١٣ خاڵ لە ٦ یاری

٢- هەولێر ١٣ خاڵ لە ٦ یاری

٣- قەڵادزێ ١٢خاڵ لە ٦ یاری

٤- سلێمانی ١١ خاڵ لە ٥ یاری

٥- هەڵۆ ١١ خاڵ لە ٦ یاری

٦- ڕانیە ١٠خاڵ لە ٦ یاری

٧- سێمێل١٠ خاڵ لە ٥ یاری

٨- بابان ٨ خاڵ لە ٥ یاری

٩- خانەقین ٨ خاڵ لە ٦ یاری

١٠- بازیان ٨ خاڵ لە ٦ یاری

١١- ڕەواندز ٦خاڵ لە ٦ یاری

١٢- زانکۆی جیهان ٦ خاڵ لە ٥ یاری

١٣- شۆڕیجە ٦ خاڵ لە ٦ یاری

١٤-بروسک ٦ خاڵ لە ٥ یاری

١٥- کۆیە ٦ خاڵ لە ٦ یاری

١٦- ڕزگاری ٥ خاڵ لە ٥ یاری

١٧- پیشەسازی ٣ خاڵ لە ٦ یاری

١٨- برادۆست ٣ خاڵ لە ٦ یاری

١٩- گارە ٢ خاڵ لە ٦ یاری

ڕیزبەندی گۆڵکاران: 

دوای تێپەڕبوونی شەش گەڕ بەسەر یارییەکانی خولەکە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەمشێوەیەیە:

١-دانیار ئیسماعیل– یانەی سلێمانی ٦ گۆڵ

٢- یاسر ناجی – یانەی هەڵۆ ٥ گۆڵ 

٣-مەحەمەد حەمید – یانەی خاک ٥ گۆڵ

٤- ئارام عەلی – یانەی ڕزگاری ٣ گۆڵ

٥- میلاد خضر– یانەی قەڵادزێ ٣ گۆڵ

ئەم وەرزە خولەکە بەشێوازی خول و بەیەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت و بڕیاردرا سێ یانە دابەزن بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکانی کوردستان و دوو یانەی خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەمیش سەربکەون بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر