هه‌واڵی چوونی كه‌ریم بێنزێما بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گڕی له سۆشیاڵ میدیا به‌رداوه، باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه بۆ شوێنه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی داوا كراوه.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی گرێبەستەکەی كه‌ریم بێنزێما لەگەڵ ڕیال مەدرید كه تەنیا 6 مانگی ماوە و له هاوینی 2023 به فه‌رمی گرێبه‌ستی بێنزێما له‌گه‌ڵ یانه شایانه‌كه‌ی ئیسپانیا كۆتایی دێت.
کەریم بێنزێما دوای ئه‌وه‌ی له 2009 یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆنی فه‌ره‌نسای جێهێشت و 13 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك یاریی بۆ ریال مه‌درید ده‌كات لە 617 یاریدا 329 گۆڵی بۆ ریال مه‌درید کردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ناشناڵ”ـی ئیسپانی و چەندین ڕاپۆرتی ئه‌ورووپا، مانچستەر یونایتد گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما ده‌ستپێكردووه و ده‌یه‌وێت بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و توانایه‌كانی براوەی تۆپی ئاڵتونی 2022 به‌ده‌ستبهێنێت.
پێشبینی دەکرێت كه‌ریم بێنزێما، له چه‌ند مانگی داهاتوو وه‌كو یاریزانێكی سه‌ربه‌ست ده‌ربكه‌وێت، ده‌توانێت هه‌ر یانه‌یه‌كی پێخۆش بێت گفتووگۆی راسته‌وخۆ بكات، به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا، مانچێسته‌ر یونایتد ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌تر و باشتری له‌و ئۆفه‌ری ریال مه‌درید بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كه‌ریم بێنزێما ئاماده كردووه، هه‌رچه‌نده یاریزانە فەرەنسییەکە بیر لەوە دەکاتەوە له ریال مه‌درید کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت. ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ش هه‌یه كه ئه‌و هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه بیر له ته‌حه‌دایه‌كی نوێ بكاته‌وه و وای لێ بكات به ئۆفه‌ره‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رازی بێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی له‌گه‌ڵ ڕیال مەدرید هەموو شتێکی بەدەستهێناوە، یانه‌ی ریال مه‌درید ته‌نیا بیر له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه‌ریم بۆ یه‌ك ساڵی دیكه ده‌كات، ئه‌مه‌ش، لەکاتێکدا لە پریمه‌رلیگ ئۆفه‌رێكی بۆ ئاماده كراوه له 1 تا 3 ساڵ.