مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی دیسێمبەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان کرد بۆ کۆچی دوایی حاجی عەتیەی خوشکی.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
د.عەلی قەرەداغی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.