پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بەرپرسێکی یەکێتی وادەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێش سەری ساڵی نوێ کۆبوونەوە نێوان یەکێتی و پارتی دەکرێت.

مەجید حەمەدەمین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتی راگەیاند، هەرچەندە وادەیەکی دیارکراو بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دیاری نەکراوە، بەڵام “بە بڕوای من پێش سەری ساڵی نوێ کۆبوونەوەکە دەکرێت”.

گوتیشی: “باورودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و نێودەوڵەتی هێندەی دیکە هانمان دەدات بە زووترین کات لەگەڵ یەکتر دانیشین و کێشەکانی نێوانمان چارەسەر بکەین”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەشڵێت: “مێژوو دەریخستووە هەرکاتێک ئێمە پێکەوە بووینە، هەموو پیلانەکانی سەر کوردستان شکستیان پێهێنراوە، پێشموایە ئیرادەی هەردوولا ئەوەیە ئەم هەفتەیە کۆببینەوە”.