ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رۆژانی پشووی کۆتایی وەرزی خوێندن روونکردنەوەیدا و گوتی: رۆژانی دوو و سێی مانگی کانوونی دووەم، تایبەت بە هۆشیاریی قوتابیان و پێدانی رێنمایی دەبێت.
ئەمڕۆ (شەممە ١٧ـی کانوونی یەکەم) ئالان حەمەسەعید لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، سەبارەت بە پشووەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن رایگەیاند، “لە رۆژی ٢٥ـی کانوونی یەکەم پشوو دەستپێدەکرێت و تا یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٣ پشوو دەبێت. رێکەوتی دووی کانوونی دووەم، دەست بە خوێندنی وەرزی دووەم دەکرێت، بەڵام دوو و سێی مانگ خوێندنی ئاسایی نابێت و وەک وەرزی یەکەم چەند رۆژێک بۆ کاروباری رێنمایی خوێندن و قوتابیانە”.