مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە كە ئەمەش دەقەكەیەتی..
لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە كە ئاڵای هەموو پێكهاتە جیاوازەكانی كوردستانە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین .
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەكانمان دادەنوێنین، كە لە پێناو ئەم ئاڵایە و خاكی كوردستان، گیانی حۆیان بەخت كرد.
سوپاس و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین، كە بە تێكۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەكاوە ڕاگرتووە.
با هەموومان لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایە پیرۆزە، بەرەو ئاشتەوایی و ئاوەدانیی زیاتری كوردستان هەنگاو بنێین.
ڕۆژی ئاڵای كوردستان پیرۆز بێت.