هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تۆمەتبارێکیان بە‌ تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر کاتژمێر (4:35) خولەکی به‌ره‌به‌یان لە گەڕەکی منارە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ش. م. م) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا) ڕەنگی سپیدا گیرا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکخراوه‌ و ڕادەستی دادگا کراوه‌.