شەوی چوارشەممە 14/12/2022، هێزێكی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە گەڕەكی شۆراوی کەرکووک هاووڵاتییەکی شارەکەیان لە ماڵی خۆیدا دەستگیر کردووە و بەیانی هەواڵی مردنی بە کەسوکارەکەی دراوە.
بەپێی زانیارییەكان ناوی ئەو کەسە عەبدلقادر سەباح عەلی، لەدایکبووی 1977 و باوکی یەک منداڵە کە کاتژمێر 1:00ی شەوی چوارشەممە لەنێو ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک دەستگیر کراوە.
لەم بارەیەوە کەسوکاری ڕایانگەیاند : ”بەرەبەیان ئاگادار کراوینەتەوە تەرمی کوڕەکەمان لە نەخۆشخانەی کۆمارییە و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادی کراوە.”
بە گوتەی کەسوکارەکەی ”عەبدلقادر سەباح عەلی لە کاتی دەستگیرکردنیدا دۆخی تێک چووە و هەر لە رێگا گیانی لەدەست داوە.”