سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ده‌وامی فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر ڕاده‌گیرێت

وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ دەوامی فەرمانگەکانی دادنووسی یەکەمی هەولێر و دەوروبەری ڕاده‌گیرێت و داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد سه‌ردانیان نه‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی داد له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا “بە مەبەستی جەردکردنی کۆتای ساڵ لە رۆژی (18/12/2022 تا 2/1/2023)، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی یەکەمی هەولێر و دەوروبەری رادەگیرێت”.

تكاشی له‌ هاووڵاتییان كرد بۆ رایکردنی مەعامەلەکانیان سەردانیان نەکەن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وام ڕاده‌گیرێت، به‌ڵام تەواوی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دادنووسی یەکەمی هەولێر و دەوروبەری لەو ماوەیەدا لە دەوامی فەرمی خۆیان دەبن.