لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى وه‌زاره‌تی كاره‌با، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی ٨%ی کارەبا، بە بڕی ١٤٠ ملیۆن دینار، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبەجێ دەکات.
پڕۆژه‌كان نوێکردنەوە و دانانی چەندین کەرەستە و ئامرازی گەیاندنی کارەبا لە گەڕەکە جیاجیاکانی سلێمانی دەگرێتەوە کە بارگرانیی کارەبای نیشتمانی کەمدەکەنەوە و خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن. ئەوانیش بریتین له دانانی محاویلە بۆ فیدەرەکان له چەند شوێنێکی هه‌واری شار و گه‌یاندنی كاره‌با و ستوونی کارەبا له ناوچەکانی تووه‌سپی و به‌كره‌جۆ.
پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای مزگێنی جێبه‌جێ ده‌كرێن و بڕیاریشه له‌ماوه‌ی ٧٥ ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكات.