سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پەرلەمانتارێكی پارتی: یەكێتی پەشیمانە لەوەی بایكۆتی حكوومەتی كردووە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رای دەگەیەنێت، لەسەر پەردەپۆشنەکردنی تاوانی قێزەونی تیرۆرکردنی هاوکار جاف، تیمی یەکێتی و خودی قوباد تاڵەبانی، بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان كردووە، کەچی میدیای یەکێتی هەر زوو ویستی خۆی بکات بە خاوەنی بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەکە.

وەیسی سەعید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی.
راگەیاند: “بەدڵنیاییەوە وەک هەمیشە یەکێتی پەشیمانە لە بایكۆتكردنی حكوومەت، پێشتریش لە زۆر کاری گرنگ بایکۆتی حکوومەتیان کردووە، دواتر کە دەستکەوتی بەدوادا هاتووە پەشیمان بوونەتەوە و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان هەوڵی قۆستنەوەی دەرفەتەکەیان داوە، ئەمجارەش بەهۆی ئەو بایکۆتەی لە حکوومەت کردییان و بەشداریی شاندی هەرێم بۆ بەغدا نەبوون، کە دەستکەوتی گەورە بەدەست هاتووە، دەیانەوێ بەهەر شێوەیەک بێ بۆ خەڵکی کوردستان وا وێنا بکەن، کە ئەوان هاوبەش بوونە لە ناردنی ئەو پارەیە بۆ کوردستان.”

روونیشی کردەوە، کە بابەتەکە تازە لەمە دەرچووە و راستییەکان خەڵک دەیانزانێ و لایان روونە، کە کێ بوون ئەوانەی چوونە بەغدا و داکۆکی و پێداگرییان لە ماف و شایستەی دارایی خەڵک کرد، هەروەها کێ لەپێناو پەردەپۆشکردنی تاوانەکانیان، ئامادە نەبوون بچنە بەغدا و لەم دەستکەوتە گەورەیە بەشدار بن.ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستە روو: ”لە کاتی پێویست یەکێتی لە بەرپرسیارێتی رادەکات و ئامادە نییە بەرژەوەندیی باڵای خەڵکی کوردستان بخاتە سەرووی بەرژەوەندییە حزبییەکەی، لەسەر پەردەپۆشنەکردنی تیرۆرکردنی هاوکار جاف، یەکێتی و خودی قوباد تاڵەبانی بایکۆتی حکوومەتیان کرد، بەشدارییان لە شاندی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا نەکرد، بەڵام ئەوەی جێی هەڵوەستەکردنە، میدیای یەکێتی هەر زوو ویستی خۆی بکات بە خاوەنی بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەکە، گوایە بە هەوڵی تیمی یەکێتی لە حکوومەت بەدەست هاتوون، وەک پیشەی هەمیشەییان، دەیانەوێ خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکەوە