چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە هەندێک ناوچە بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمـڕۆ کەشوهەوا پارێزگای هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بارینی بەفرێکی کەم دەبێت .

لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی کەم لە هەندێک ناوچە.

لە پارێزگای دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمە باران لە هەندێک ناوچەی شاخاوی .

پارێزگای هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان.

لە پارێزگای کرکووک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وهەندێک کات هەوری تەواو دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێشبینی کردووە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی بەرەبەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچڕ هەیە، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات نمە بارانی کەم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک:  14 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  14 پلەى سیلیزى

سۆران:  11 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  22 پلەى سیلیزى