به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، 163 پارچه زه‌ویی بۆ نیشته‌جێبوانی هه‌ردوو بینای لیوا ڕه‌شه‌كه و جهمهلۆنهكهی كه‌لار ته‌رخان كرا.
به فه‌رمانێكی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی دابینكردنی شوێنێكی شایسته بۆ ماڵه‌كانی هه‌ردوو بینای لیوا ڕه‌شه‌كه و جه‌مه‌لۆنه‌كه له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان/ شاری كه‌لار، بڕیار درا به ته‌رخانكردنی 163 پارچه زه‌وی به رووبه‌روی 200 مه‌تر 2 جا له سنووری شاره‌وانیی كهلا بۆ ئه‌و 163 ماڵه‌ی كه له هه‌ردوو بینای لیوا ڕه‌شه‌كه و جه‌مه‌لۆنه‌كه له سنووری ئیداره‌ی ئاماژه‌پێكراو نیشته‌جێن به‌پێی لیستی هاوپێچی وردبینیكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ماڵانه، كه ده‌ستبه‌رداری شوێنی ئێستایان بن، بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار/ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌لار.