له به‌یاننامه‌یه‌كدا، راوێژكارێكی بانكی ناوه‌ندی عێراقی رایگه‌یاند، قەبارەی یەدەگی دراو گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی عێراقدا، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له شایسته‌كانیان بێبه‌شبوونه و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینییان كه‌مه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئیحسان شه‌مران ئه‌لیاسری، راوێژكاری بانكی ناوه‌ندی عێراق گوتی: “یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی عێراق سنووری 90 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی عێراقدا قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی ده‌گاته ئه‌و ئاسته”.
یاسری جه‌ختیشیكرده‌وه، به کۆنتڕۆڵکردنی ئەدای بەشەکانی کۆکردنەوە لە گومرگ و باج، داهاتی نەوت دەبێتە سەرچاوەیەکی لاوەکی بۆ دابینکردنی بودجەی گشتی.
پێشتریش بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، عێراق پێویستی به 233 ملیار دۆلار ده‌بێت.
له راپۆرتێكدا له‌باره‌ی كاریگه‌ریه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق، بانكی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتیده‌كاته‌وه، عێراق رووبه‌ڕووی گۆڕانێكی له‌ناكاوی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته‌وه و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێویستی به گرتنه‌به‌ری رێكاری له‌ناكاو هه‌یه، له‌وانه‌ش فراوانكردنی رووبه‌ری سه‌وزایی و چاودێریكردنی ژینگه، به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی فره‌جۆركردنی ئابووری و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پشتبه‌ستن به كاربۆن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تا ساڵی 2040 عێراق پێویستی به 233 ملیار دۆلار ده‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنانكردن له‌بواری گه‌شه‌پێدانی رووبه‌ری سه‌وزایی، كه هاوتایه له‌گه‌ڵ رێژه‌ی 6%ی داهاتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته.