له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌ به‌ریتانیا یاسایەک ده‌رده‌كات

بۆ رێگری لەو ژمارە زۆرەی کۆچبەرانەوە، ساڵی داهاتوو ریشی سوناك سەرۆکوەزیرانی به‌ریتانیا،  یاسایەک ده‌رده‌كات، به‌ گوێره‌ی یاساكه‌ هەر كۆچبه‌رێك بەشێوەیەکی نایاسایی بچێته‌ بەریتانیا، یان دەستبەجێ ره‌وانه‌ی وڵاتەکەی ده‌كرێته‌وه‌، یاخود ده‌گوێزرێته‌وه‌ وڵاتێکی دیکە.

ریشی سوناک سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، بۆ رێگری لەو ژمارە زۆرەی کۆچبەرانەوە کە لە ئەڵبانیاوە دەگەنە بەریتانیا، رێککەوتنێکمان لەگەڵ ئەڵبانیا کردووە.

بە گوێرەی ماددەیەکی رێککەوتنەکە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، هێزی پاسەوانی سنووری بەریتانیا لە فڕۆکەخانەی تیرانا لە ئەلبانیا جێگیردەکرێت، بۆ رێگری زیاتر لە کؤچی نایاسایی بكرێت..

پێشتریش بەریتانیا بڕیارێكی له‌ دژی كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌ركرد، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ هه‌ر كۆچبه‌رێك به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچێنه‌ نێو به‌ریتانیا، ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ وڵاتی رواندا لە ئەفریقا.

ھەواڵی زیاتر