رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی و دۆزینەوە میکانیزمی کارکردنی نێوان هەردوولا بە پشت بەستن بە دەستوور و کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢