له به‌غدا له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق، پێشوازی له شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و تاووتوێی گفتوگۆكانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كرا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆمار پێشوازی له شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی سیاسی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌ك كه خزمه‌تی ته‌واوی گه‌لانی عێراق بكات، له‌تیف ره‌شید دووپاتی به‌رده‌وامی گفتوگۆكان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كرده‌وه.
بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی بودجە و نەوت، ماوەی سێ رۆژە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، لەگەڵ وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه.